فەرهەنگی دیکتیۆ - کوردی بۆ ئینگلیزی
oh
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
(ئم.) ١- بۆ بانگ هێشتن و لە پێش ئەو ناوەدا دێت کە بانگی لێدەکەن. (( ئەی بولبولی بێدانە من و ئێوە هەژارین)) (( هەر دوو وەکوو یەک مونتەزیری فەسڵی بەهارین)) (قانیع: گوڵاڵە-٥٨) ((... دەڵێن ئەی ڕەب: کەنگێ ئەتۆمان برسی دی ، یان تینوو یان دە بەندیخاناندا و خزمەتمان بە تۆ نەکرد؟)) (ئینجیل: مەتی-٧٥) ٢- بۆ بانگ کردنی تێکەڵ بە مەترسی ، خەفەت و سەرسسوڕمان. ئەی ماڵی وێرانم، ئەی بابەڕۆ ، ئەی لەو درۆیە. * ئای ، هەی .
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
(ئم.)، (سیم.) تم: ئەدی . تێبــ. - ئەم وشەیە هەر ( ئەدی ) یەکە و لەبن لەهجەی سلەیمانیدا (د)ەکەی کلۆربووە و بۆتە ( ئەیی ) و ئەوجار بە جارێک سواوە و کەوتووە. ((... ئەی چۆن ، کەس هەیە ئەوە نەزانێت کە تۆ سەرکردەیی ...)) (بلە:ژان-١٢٢)، ((... دیوەخان چۆڵ و هۆڵ و ڕووت و قووت ، وشترخانە، ئەی چییە ؟)) (قزڵجی: پێکەنین-٣٨).
فەرهەنگی خاڵ
ھەی
فەرهەنگی خاڵ
وتەی پرسیار
فەرهەنگی خاڵ
وتەی وەرام
فەرهەنگی خاڵ
وتەی بانگکردن
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
حرف ندا پس مگر این حرف تعجب حرف تاثر
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
وشەی گازی: ئەی بابەسووتام ئەدی: ئەی کەی دێت؟ مەگەر: ئەی نەمگۆت مەچۆ؟ ئەمە، ئەیە ، یە: جارێ تر ئەی قسەیەنەکە بۆ سەیرمان: ئەی کە سەیرە بۆ کوڵ و داخ: ئەی ڕۆ ، ئەی ماڵی وێرانم
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
حرف نوازش کودک عقاب