دەستپێکوشەی هەڕەمەکیچاپەمەنیی هۆژانگۆڤاری هۆژین
لاپەڕەی سەرەکی هۆژانفرۆشگەپێوەندی

هەموو مافێک بۆ ڕێکخراوەی زانستی فەرهەنگیی هۆژان پارێزراوە.

١ ئەنجام

قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی

١- ئەی

(ئم.) ١- بۆ بانگ هێشتن و لە پێش ئەو ناوەدا دێت کە بانگی لێدەکەن. (( ئەی بولبولی بێدانە من و ئێوە هەژارین)) (( هەر دوو وەکوو یەک مونتەزیری فەسڵی بەهارین)) (قانیع: گوڵاڵە-٥٨) ((... دەڵێن ئەی ڕەب: کەنگێ ئەتۆمان برسی دی ، یان تینوو یان دە بەندیخاناندا و خزمەتمان بە تۆ نەکرد؟)) (ئینجیل: مەتی-٧٥) ٢- بۆ بانگ کردنی تێکەڵ بە مەترسی ، خەفەت و سەرسسوڕمان. ئەی ماڵی وێرانم، ئەی بابەڕۆ ، ئەی لەو درۆیە. * ئای ، هەی .